|
چه‌ند ساڵێکه خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ،له‌ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ، دژ به رژێمی زه‌بروزه‌نگ وسێداره (ئێران) به‌ره‌و پێش ده‌چێت ،به‌تایبه‌تی که ئه‌م ڕژێمه له‌بری دان نان به مافه کانی گه‌لی کورد درێژه به‌سیاسه‌تی سه‌رکوتکردن ده‌دات ، له‌ڕێگای کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازانی کورد ، به سیاسه‌تی ره‌شبگیری لاوان و دواتر بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا . بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته دژ به مرۆڤایه‌تیه‌ش ...
مانگێک به‌سه‌ر بریاره دژواره‌که‌ی قاره‌مانانه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا تێپه‌ڕی، یه‌ک مانگ مانگرتن و پشت له‌خواردن کردن ئاسان نیه ،دڵی گه‌وره‌ی ده‌وێت و باوڕێکی ئاسنین. چی ئه‌م باوڕه به‌م به‌رێزانه ده‌به‌خشێت، جگه له خۆشه‌ویستی ئینسان و ئه‌شق به ئازادی.
كۆمیته‌ی پشتگری له مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد -كۆمیته‌ی باشووری كوردستان
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی به‌رنامه‌كانی كۆمیته‌ی پشتگیری له مانگرتنی به‌نكراوانی مه‌ده‌نی كورد له زیندانه‌كانی ئێران لقی باشوور، دوو كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیته‌یه به نوێنه‌رایه‌تی له به‌شداربووان له ناو بارگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له‌گه‌ڵ "مارك روتگێرز" به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و رێكخراوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و "مارتین بۆنستێد "نوێنه‌ری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی هه‌مان رێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یادشتنامه‌ی كۆمیته به ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه كرا.




راهپیمایی از ساعت 10 صبح شروع گردید و راهپیمایان با حرکت به سمت دفتر سازمان ملل متحد در اربیل ،جلوی این دفتر تجمع نموده و نمایندگان کمیته یادداشت اعتراضی خود را تقدیم مسئول دفتر سازمان ملل و نیز نماینده دیده بان حقوق بشر در عراق نمودند. این یادداشت به دیگر نهادها و ارگان های حقوق بشری نیز تقدیم می گردد.
در ادامه این مراسم،بیانیه ای به دو زبان انگلیسی و کردی خوانده شد.
خۆرهه‌ڵات نیوز: به‌به‌شداری سه‌دانی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له ژێر دروشمی " ره‌نگی مردن بسڕنه‌وه ئه‌وان هاوه‌ڕه‌نگی ئازادین" خۆپێشاندانێكی هێمنانه له لایه‌ن كۆمیته‌ی پشتگیری له مانگرتنی به‌نكراوانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان- باشووری كوردستان به‌رێوه‌چوو وه‌ك ناره‌زایه‌تی ده‌بڕێنك له هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌مه‌ڕ چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و رۆژنامه‌نووسانی كورد.
خۆپێشاندانه‌كه كاتژمێر 10 سه‌رڵه‌به‌یانی له چواڕیانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد و دواتر نوێنه‌رانی كومه‌یته‌ی ناوبراو یاداشتنامه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕیوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری باڵای هیۆمه‌ن رایتس وۆچ له عێراق كرد و وابڕیاره ئه‌و یاداشتنامه‌یه بۆ ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندار به مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌زبكرێته‌وه و پاشان به‌یاننامه‌كه به دوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بۆ ئاماده‌بووان خوێندرایه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشوور له‌م خۆ پێشاندانه به‌شدار بوون.
سویس- تایبەت کاتژمێر 3ی پاشنیورۆی رۆژی هەینی 19ی سێبتامبر بە سەدان کەس لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەبەردەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سویس ئامادەبون و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی زیندانیانی سیاسی مانگرتو و هەروەها نفرەت و تورەیی خۆیان بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئێعدام و ئەشکەنجە لە لایەن رەژیمی ئاخوندی ئێران دەربری.
خۆپێشاندەران کە پێکهاتبون لە کوردانی گشت پارچەکانی کوردستان، دانیشتوی سویس و هەروەها رێژەیەکی بەرچاو لە گەلی فارس کە پاش ماوەیەک رێپێوان بە وتنەوەی دروشمی دژی رەژیم و ئازادی خوازی و ئاشتی خوازانە لە بەردەم بالوێزخانەی رەژیم بەیاننامەیەکیان بە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی خویندەوە و کۆپیەکیان گەیاندە دەست دەستەڵاتدارانی سویس و پاشان کۆتای بە خۆپێشاندانەکە هات.
شایانی باسە کە ئەو خۆپیشاندانە لە سەر داوای چەند رێخراوی چالاکی سیاسی لە سویس بەرێوە چو کە لەوانە، حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و ناوەندی چاک بون.
له ژێر دروشمی ره‌نگی مردن بسڕنه‌وه، ئه‌وان هاوره‌نگی ئازادین، خۆپێشاندانێك له شاری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت
كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد – لقی باشووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو و و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر بار‌و دۆخی ناله‌باری به‌ندكراوانی كورد له به‌ندیخانه كانی ئێران ،له ژێر دروشمی "ره‌نگی مردن بسڕنه‌وه، ئه‌وان هاوره‌نگی ئازادین" رێپێوانێكی هێمنانه بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات.
شوێنی كۆ بونه‌وه‌كه: چوار رێیانی فرۆكه خانه به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرتوه‌كان.
رۆژی یه‌كشه‌مه 21/9/2008 ده‌مژمێر 10 سه‌ر له به‌یانی
بۆ زانیاری زیاتر: 07501178362
kbashur@gmail.com